سێ ماتۆڕسوار لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەڵادزێ بوونە قوربانی؛ یەکێکیان گیانی لەدەستدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
وێنەی کەمێک دوای رووداوەکە کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە
وێنەی کەمێک دوای رووداوەکە کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رووداوێکی هاتووچۆ لە قەڵادزێ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکئەب و ماتۆڕسکیلێک روویدا، بەهۆیەوە سێ کەس کە لەسەر ماتۆڕسکیلەکە بوون، بوونە قوربانی.

 

دکتۆر ئازاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی قەڵادزێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەوانەی لە رووداوەکە بوونەتە قوربانی، سێ کەسن کە لەسەر ماتۆڕسکیلەکەوە بوون؛ بەهۆیەوە یەکێکیان لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە، دووانەکەی دیکەیان، بریندارن."
 
سەبارەت بە دۆخی بریندارەکان، دکتۆر ئازاد دەڵێ "یەکێکیان برینەکانی سەختە و ئەوەی دیکەش، شکانی هەیە."
 
هاونیشتمانییەک بەناوی زانا کە لەکاتی رووداوەکەدا لە نزیک دادگەی قەڵادزێ بووە بە رووداوی گوت "رووداوەکە، لە نزیک دادگە روویدا، کە گەیشتینە شوێنی رووداوەکە، قوربانییەکانیان گواستەوە نەخۆشخانە، قوربانییەکان دۆخیان خراپ بوو."
 
نەقیب عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "رووداوەکە کاژێر 09:00ـی ئەمشەو لەسەر شەقامی 60 مەتریی شاری قەڵادزێ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیئکاب نیسان و ماتۆڕسکیلێک روویداوە." 
  
بەگوتەی نەقیب عەلی عەبدوڵڵا ئەوەی گیانی لەدەستداوە و بریندارکانیش مێرمنداڵن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری کفری

مەرجەکانی وەرگرتن لە پەیمانگەی پیشەیی قەزای کفری راگەیێندران

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، تەنیا 60 خوێندکار لە پەیمانگەی پیشەیی قەزای کفری وەردەگیرێن و مەرجەکانی وەرگرتنیش بڵاودەکاتەوە.