لەسەر منداڵ لە کامپی چەمشکۆ شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا روودەدات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
غەریب مەجید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی کامپی چەمشکۆ رایدەگەیێنێت: لەنێوان دوو خێزاندا لە کامپەکە بەهۆی منداڵەوە شەڕ دروستبووە چوار کەس بە سووکی بریندار بوون." 
 
کاژێر 21:00ـی ئەمشەو لەنێو کامپەکە شەڕەکە روویداوە و بەرپرسێک لەو بەڕێوەبەرایەتییە بە رووداو گوت: ئەو دوو خێزانە بە دار و بە بەرد شەڕیان کردووە و ئێستا بریندارەکان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
 
فەیسەڵ عەلی، دانیشتووی کامپی چەمشکۆ جەختیکردەوە کە شەڕەکە لەسەر منداڵ بووە و راگەیاند: "هەردوولایان ئامۆزا و دراوسێی یەکدین پێنج کەس بریندار بوون."
 
ئەو دانیشتووەی کامپەکە دەڵێت: "دەگوترێت یەکێکی دیکەش لە کاتی جیاکردنەوەی ئەو دوو خێزانەدا بریندار بووە و پەیوەندیی بە شەڕەکەوە نەبووە."
 
فەیسەڵ عەلی نیگەرانی لەبارەی ئەو کەسانە پێشاندا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شەڕەکەیان "زۆر بە گەورەیی" باسکردبوو و گوتی: "بەوشێوەیە نەبوو، زیاد لە پێویست قەبارەی رووداوەکە گەورەکرا."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە