ئاگرەکەی چیای زۆزک هێشتا کۆنترۆڵنەکراوە
رووداو دیجیتاڵ
لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە چیای زۆزک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتووەتەوە و، دەیان ئەندامی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاونیشتمانیان خەریکی کوژاندنەوەین.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانن، بەڵام جگە لە خەڵکی سنوورەکە نزیکەی 60 کارمەند و ئەفسەری بەرگریی شارستانی، سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
رائید رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، ئەمشەو (چوارشەممە، 21-8-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە کاژێر 03:30ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێکی گەورە لە چیای زۆزک کەوتووەتەوە، زیاتر لە 50 کارمەند و 8 ئەفسەر و خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەین، کە تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەکەی نەزاندراوە و کۆنترۆڵیش نەکراوە."
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، گوتیشی "ژمارەیەک تیمی دیکەمان لە پۆلیسی دارستان و ژینگەش زیادکردووە، بەڵام قەبارەی ئاگرەکە و رووبەری ئەو زەوییەی ئاگری لێکەوتووەتەوە فراوانە، جگە لەوە نەبوونی رێگەی ئۆتۆمبێل بۆ گەیشتنی ئۆتۆمبێلەکانمان ئەرکەکەی قورستر کردووە."
چیای زۆزک، يهكێكه له چياکانی باشوورى كوردستان، دهڕوانێته سهر شارى سۆران لە پارێزگای هەولێر، ژمارەیەک گوند دەکەونە دامێنی چیاکە، لەوانە بهرسرين، سيتكان، گوان، بهرزێوه بادليان، كهورين و دێڵزيان.
نزیکەی 6 کاژێرە ئەو ئاگرەی لە چیای زۆزک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتووەتەوە، کۆنترۆڵ نەکراوە و ئێستا نزیکەی 60 کارمەندی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین pic.twitter.com/iEExrFui6l
— Rudaw (@Rudawkurdish) August 21, 2024