رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەوەکالەت لە عێراق کرد و رایگەیاند، "هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه و نوێكردنه‌وه‌ى ره‌وايه‌تيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ و پێويسته"
کۆبوونەوەکە رۆژی چوارشەممە، 21-08-2024، کرا. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی و کلاودیۆ کۆردۆن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەوەکالەت، باسیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه و نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وايه‌تيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ و پێويسته و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌يه‌كى ده‌نگدانى پاک و روون به به‌شداريى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان كرده‌وه".
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەکالەت لە عێراق، "ستايش و پێزانينى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى و مامه‌ڵه‌ى دروست و واقعيانه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى هه‌ڵبژاردنى كوردستاندا نيشان دا و پابه‌نديى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى به پشتگيرى له سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان دووپات كرده‌وه."
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و کلاودیۆ کۆردۆن "دوا كۆبوونه‌وه‌ى كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى." بوو

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/8/21 بەڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز کلاودیۆ کۆردۆن نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق بە وەکالەت، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى ئه‌ركى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى له كاتى مانه‌وه‌يان له عێراق ماوه بيروڕايان گۆڕييه‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هاوكارى و پشتگيرييان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه و نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وايه‌تيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ و پێويسته و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌يه‌كى ده‌نگدانى پاك و ڕوون به به‌شداريى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كۆردۆن ستايش و پێزانينى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و مامه‌ڵه‌ى دروست و واقعيانه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى هه‌ڵبژاردنى كوردستاندا نيشان دا و پابه‌نديى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى به پشتگيرى له سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان دووپات كرده‌وه.
دوا كۆبوونه‌وه‌ى كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ