کچێکی رووسی و کوڕێکی مەرەشی زەماوەندیان کرد؛ لە هۆتێل یەکدییان ناسی

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
ئاهەنگی هاوسەرگرییان لە مەرەش بوو
ئاهەنگی هاوسەرگرییان لە مەرەش بوو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کچێکی رووسی و کوڕێکی مەرەشی زەماوەندیان کرد. ئەمیرهان و ئەرینا لە هۆتێلێکی ئەنتاڵیا یەکدییان ناسیوە. 
 
ئەمیرهان سایگیڵی، زاوا دەڵێت: "خێزانەکانمان یەکدییان ناسی. دواتر لە رووسیا ئاهەنگێکمان سازکرد. بڕیارماندا لێرەش ئاهەنگ سازبکەین".
 
زاوا دەڵێت، دوای ناسین، دڵی چووەتە سەر ئەرینا و پێی وایە پێکەوە دەگونجێن. گوتیشی: "زۆرم خۆشدەوێت. متمانەی تەواوم پێیەتی. هەربۆیە لە ئەنتاڵیا داوام لێکرد ژیانی هاوژینی پێکبهێنین. دواتریش کارەکە گەیشتە ئێرە. بڕیارماندا ژیانی هاوژینی پێکبهێنین".
 
ئەرینا بە کولتووری کورد سەرسامە و خۆشحاڵە دەچێتە نێو گەلێکەوە کە زۆر رێز لە نەتەوەکانی دیکە دەگرن و میواندۆستن. 
 
ئەرینا سالاماخینا، بووک گوتی: "ئێرە زۆر خۆشە. زۆر دڵخۆشم بە ئاشنابوونم لەگەڵ خەڵکی ئێرە. ئەمە سێیەم جارە دێمە مەرەش. بەڕاستی نازانم چی بڵێم، سوپاستان دەکەم".
 
ئەرینای تەمەن 20 ساڵ دەڵێت، هەوڵ دەدات زوو خۆی لەگەڵ داب و نەریتی خەڵکی مەرەش رابهێنێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بینای ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بۆ پڕکردنەوەى پۆستەکانى تورکمان کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک کۆدەبێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانى داواکردنە لە تورکمانەکان بۆ پڕکردنەوەى ئەو پۆستانەى بۆیان دیاریکراوە، بەرەى تورکمانى عێراقیش دەڵێت "تاکە رێگەپێدراو بۆ پێشکێشکردنى ناوى بەربژێرانى ئەو پێکهاتەیە، لیستى تورکمانى یەکگرتووە."