دەرچووانی دەروونناسی و کۆمەڵناسیی زانکۆی سۆران لە کەرتی گشتی و تایبەت کاریان دەستناکەوێت

21-08-2024
ئەندام جەبار
ژمارەیەک دەرچووی دەروونناسی و کۆمەڵناسیی زانکۆی سۆران
ژمارەیەک دەرچووی دەروونناسی و کۆمەڵناسیی زانکۆی سۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک دەرچووی ساڵانی 2011 بۆ 2023ـی بەشەکانی دەروونناسی و کۆمەڵناسیی زانکۆی سۆران دەڵێن، لە کەرتی گشتی و تایبەت لە سنوورەکە کاریان دەستناکەوێت. 
 
رەفیق ساڵح، دەرچووی کۆمەڵناسی بە رووداوی گوت: "ئێمە لە هیچ قوتابخانەیەکی حکومی بۆمان نییە وەکو توێژەر کار بکەین، لەبەرئەوەی دەڵێن پێویستمان نییە و نامانەوێ. وەکو وانەبێژیش ناتوانین وانە بڵێینەوە، قوتابخانە ناحکومییەکانیش کەمن، ئەگەر بەشێکمان وەربگرن ئەی بەشەکەی دیکە چیبکەن؟".
 
ئەزهەر محەممەد، دەرچوویەکی دیکەی دەروونناسییە و باسی لەوە کرد: "لە چەند ساڵ پێش خۆمەوە هەلی کار بۆ کۆمەڵناس و دەروونناسەکان هەر نەبووە، کە دەچم لە هەر قوتابخانەیەک دەگەڕێم بۆ کارکردن، بەڕێوەبەری قوتابخانە پێم دەڵێت 'بڕۆ دانیشە تاوەکو ئەوکاتەی کارمان پێت دەبێت'."
 
لە سۆران بە دوو پانێڵ، هۆکار و چارەسەری کێشەی ئەو ژمارە زۆرەی دەرچووان دەخرێنەڕوو. رێکاری نوێ پێشنیاز دەکرێن تاوەکو دەرچووانی ئەو دوو بەشەش بۆ لەمەودوا دەرفەتی کاریان هەبێت.
 
ئەڤین مستەفا، رێکخەری پانێڵەکە گوتی: "ئێمە هەوڵمانداوە ئەمڕۆ ئەو دەرفەتە بڕەخسێنین، حکومەت و دەرچووانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی رووبەڕووی یەکدی بکەینەوە، بە حکومەت بڵێین ئەمە توانای قوتابیانمانە سوودی لێ ببینن".
 
لەبەر کەمیی خواست لەسەر بەشەکانی دەروونناسی و کۆمەڵناسی، لە فاکەڵتی ئادابەوە دەخرێنە سەر فاکەڵتیی پەروەردە تاوەکو بێبەش نەبن لە کار و دامەزراندن.
 
د. کارمەند عەبدوڵڵا، راگری فاکەڵتیی ئاداب لە زانکۆی سۆران بە رووداوی گوت: "زانکۆی سۆران هەنگاوێکی زۆر گەورەی ناوە بە ئاراستەی گۆڕینی سرووشتی بەشەکان بەرەو زانستی کرداری. ئەمەش دوای درککردن بەو کێشانەی کە رووبەڕوومان بوونەتەوە ساڵانە بەتایبەت لەوەی هەندێک لە بەشەکان خوێندکاری زۆر کەم رووی تێکردوون".
 
زانکۆی سۆران لە ساڵی 2009 دامەزراوە و پێنج فاکەڵت و 27 بەشی هەن، تاوەکو ئیێستا زانکۆکە زیاتر لە 15 هەزار خوێندکاری پێگەیاندووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەزگای روانگە 3,700 سەبەتەی خۆراک لە دهۆک و زاخۆ دابەش دەکات

دەزگای روانگە 3,700 سەبەتەی خۆراک لە دهۆک و زاخۆ دابەش دەکات

دەزگای روانگە لە پارێزگای دهۆک سێ هەزار و 700 سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانە کەم دەرامەتەکاندا دابەش دەکات. بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی دەزگاکە دەڵێت، کێشی هەر سەبەتەیەک 35 کیلۆگرامە و بەشەخۆراکی مانگێکە.