رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 12:00ـی ئەمشەو لە قەزای هەریر لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک بە ناوی "س. هـ" کە تەمەنی 40 ساڵە کوژرا.
ئەو کەسەی کوژراوە پیشەی پێشمەرگەیە. محەممەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە بە رووداوی گوت، کوژراوەکە بەر لە گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو.
تەرمەکەی، وەک محەممەد ئامۆکەیی دەڵێت، رەوانەی دادپزیشکی هەولێر کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کوژرانی ئەو کەسە لەسەر کێشەیەکی کۆنی زەویوزار بووە کە چەندین ساڵە لە نێوان دوو بنەماڵەیەدا هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ