چیرۆکی دایکی چوار منداڵ کە لە تەمەنی 22 ساڵیدا لە کەمپی بەردەڕەش کۆتایی بە ژیانی هێنا

22-08-2023
هەڵەبجە سەعدوون
ژنێکی خەڵکی قامشلۆ لە کەمپی بەردەڕەش کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
ژنێکی خەڵکی قامشلۆ لە کەمپی بەردەڕەش کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
نیشانەکردن پەنابەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە بڕیاری ژنە پەنابەرێکی رۆژئاوای کوردستان و بە چەند چرکەیەک، ژیانی خۆی و خێزانەکەی وێران بوو.
 
ژنە پەنابەرێکی رۆژئاوای کوردستان بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە (21-8-2023) دوای چەند کاژێرێک لە گەڕانەوەی لەلای ماڵی خەسووی، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
 
لەیلا ئیبراهیم، خەسووی سەباحە و باسی ئەو کاتە دەکات کە تەرمی بووکەکەی بینیوە، بە گریانەوە دەڵێ "لێوی شین ببووەوە و جەستەشی رەق ببوو، واتا نزیکەی دووی بەرەبەیان خۆی هەڵواسیبوو."
 
سەباحی تەمەن 22 ساڵ، خەڵکی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان بوو، ماوەی حەوت ساڵ بوو ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو و چەند ساڵێکیشە لەگەڵ هاوژین و منداڵەکانیدا لە هەرێمی کوردستان دەژین.
 
ماوەی چوار ساڵ بوو، سەباح لە کەمپی بەردەڕەش دەژیا، ئەو ژنە دایکی چوار منداڵ بوو کە بچووکترینیان تەمەنی شەش مانگە.
 
تەییب محەممەد، هاوژینی سەباح، باسی ئەوە دەکات کاژێر پێنجی بەیانی زانیویەتی سەباح خۆی هەڵواسیوە، دەڵێ "پێش 15 رۆژ کە منداڵەکانمان بردنە نەخۆشخانە، بەمنی گوت 'هەتا کەی ئێمە لەو ژیانەدا دەبین؟' لەو دواییانەش، رەوشی دەروونیی زۆر خراپ بوو.''
 
تەییب کرێکارە و ئەگەر کاری دەستبکەوێت، رۆژانە لەنێوان 10 بۆ 20 هەزار دینار پەیدا دەکات، بەهۆی ئەوەی ئەرزاقیان لەسەر بڕاوە، بە هاوکاریی ماڵی باوکی دەژیان.
 
محەممەد موحسین، خەزووری سەباح دەڵێ ماڵ و منداڵی کوڕەکەی داوای هەر هاوکارییەکیان کردبێت، ئەوان یارمەتییان داون ''بەتایبەتی لەو دوواییانەدا کە ئەرزاقیان لەسەر بڕدرابوو."
 
سەباح بووە دووەم ژنە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە کەمپی بەردەڕەش، کە تاکە کامپی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان تائێستا خێوەت بێت، خۆی کوشت. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".