لە لوڕستان 9 کرێکاری کارگەیەکی ئاسن بریندار بوون

21-08-2022
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەهۆی تەقینەوە لە کارگەیەکی ئاسنی شاری ئەزنا لە پارێزگای لوڕستان 9 کرێکار بریندار بوون. بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان یەکێک لە کوورەکانی تواندنەوەی ئاسن تەقیوەتەوە.
 
مەهدی غەیبی، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای شاری ئەزنا لە پارێزگای لوڕستان دەڵێت، ئێوارەی رۆژی شەممە تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی تواندنەوەی ئاسن لە شاری ئەزنا روویداوە و فریاکەوتنی خێرا 9 کرێکاری برینداری گواستووەتەوە نەخۆشخانە.
 
ئومید بولحەسەنی، بەرپرسی فەرمانگەی کاری شاری ئەزناش گوتوویەتی، بەهاوکاری لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە وردی هۆکاری تەقینەوەکە دەستنیشان دەکەن، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئاو چووەتە نێو یەکێک لە کوورەکانی تواندنەوەی ئاسن و ئەمەش بووەتە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە.
 
لە لایەکی دیکەوە سەعید ئیبراهیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری کارگەی فێرۆئالۆی ئەزنا دەڵێت، زەویی کوورەی تواندنەوەی ئاسنەکە تەڕ بووە و ئەمەش بووەتە هۆی تەقینەوەکە.
 
دۆخی سێ کەس لە کرێکارە بریندارەکان ناجێگیرە و گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی شاری ئەلیگودەرز.
 
ئومید بولحەسەنی، بەرپرسی فەرمانگەی کاری ئەزنا، دەڵێت: رەچاوکردنی رێوشوێنە خۆپارێزییەکان بۆ پاراستنی گیانی کرێکاران زۆر گرنگن و خاوەنکار و کرێکاریش دەبێت پابەندی ئەم رێوشوێنانە بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی بۆ بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئەنجامدەران باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرپرسی لقی 22ی پارتی قسەی کرد. سەرکۆنەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کرد و رایگەیاند، "ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدان، بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن".