رووداو - هەولێر
102 بەندکراو لە سنە بەر لێبووردنی گشتی کەوتوون و ئازاددەکرێن.
محەممەد رەزا موتەرەقب، بەڕێوەبەری گشتی دادی پارێزگای سنە رایگەیاند، سەرۆکی دەزگای داد فەرمانی بە تەواوی یەکە دادوەری و داواکارییە گشتییەکانی پارێزگاکانی ئێران کردووە بۆ ئازادکردنی ئەو بەندکراوانەی بەر بڕیاری لێبووردنی گشتی کەوتوون کە رێبەری کۆماری ئیسلامی بە بۆنەی جەژنی غەدیر دەریکردووە.
موتەرەقب دەشڵێت، لەو پارێزگایەدا 102 کەس بەر لێخۆشبوونەکە کەوتوون. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کەسانە بە مەبەست تاوانیان ئەنجامنەداوە و سکاڵای خەڵکیان لەسەر نییە.
پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە رۆژی 18ی مانگی زولحجەی کۆچی بە ناوی غەدیر جەژن دەگرن. بە باوەڕی ئەوان لەو رۆژەدا، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبی وەک جێگرەوەی خۆی دەستنیشانکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ