لە ناحیەی عەربەت دوو پارچە زەویی گشتی داگیر دەكرێن
رووداو-هەولێر
بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی زەوییەك كە موڵكی گشتییە، داواكاری گشتی سكاڵا لەدژی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی تانجەرۆ تۆمار دەكات و دەستگیر دەكرێت، بەڵام دوای رۆژێك دادگا ئازادی دەكات. كارگەی رۆنی عەربەتیش كە دەستی بەسەر بەشێك لە زەوییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی ناحیەكەدا گرتبوو، زەوییەكەی لێ سەندرایەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) بەڕێوەبەری كشتوكاڵی تانجەرۆ ماوەی 10 ساڵە دەستی بەسەر زەوییەكی گرانبەهادا گرتووە و پەرژینی كردووە كە موڵكی گشتییە، بۆیە داواكاری گشتی سكاڵای لەدژی بەڕێوەبەرەكە تۆمار كردووە و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە لە رۆژی 6/8/2019 لە بنكەی پۆلیسی عەربەت دەستبەسەر كرا، دواتر ئازاد كرا.
خالید سەعید، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی تانجەرۆ دوای ئازادكردنی بە (رووداو)ی راگەیاند: "ئەو زەوییە رووبەرەكەی 190 مەترە و ئەوبەر و ئەمبەری زەوی خۆمە، لە ساڵی 2007ـەوە زەوییەكەم پەرژین كردووە. نزیكەی شەش مانگیشە خەریكی مامەڵەی یاساییم بۆ ئەوەی زەوییەكە هەڵبگرمەوە، بەڵام هێشتا مامەڵەكەم تەواو نەكردووە".
خالید سەعید گوتیشی: "هەر كەسێك بەرپرسیارێتی هەبێت ئەو تۆمەتانەی رووبەڕوو دەكەنەوە كە موڵكی گشتی داگیركردووە و تەڕ و وشك پێكەوە دەسووتێنن".
(رووداو) پەیوەندی بە دابان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەتەوە كرد، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەك لەسەر دۆسیەكە بدات.
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی تانجەڕۆ بەپێی یاسای لابردنی زێدەڕۆیی لەسەر موڵكی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ كراوە. حاكم دڵشاد فائیز، گوتەبێژی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند: "ئەو كەسە زێدەڕۆیی كردووەتە سەر زەوییەك كە موڵكی گشتییە، داواكاری گشتیش بەپێی ماددەی سێی ساڵی 2008ی لابردنی زێدەڕۆیی لەسەر موڵكی دەوڵەت سكاڵای لەسەر تۆماركرد و بە بڕیاری دادوەر راگیرا، بەڵام لە دادگای شارەزوور بە كەفالەت ئازادكراوە".
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێن ئاگاداری دۆسیەكە نین، بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەكەن. رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (رووداو)ی راگەیاند: "ئێمە ئاگاداری دۆسیەكە نین، هیچ سكاڵایەكیش لەسەر ئەم بابەتە بۆ ئێمە نەهاتووە، بەڵام لەگەڵ شارەوانی و بەرپرسانی ئیداری عەربەت و داواكاری گشتی قسە دەكەین و بەدواداچوونی بۆ دەكەین".
رەمەزان نامیق باس لە دۆسیەیەكی زێدەڕۆیی دیكە بۆ سەر موڵكی گشتی لە عەربەت دەكات و دەڵێ: "كارگەی رۆنی عەربەت زێدەڕۆیی كردووەتە سەر نزیكەی چوار دۆنم زەوی كە موڵكی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی عەربەتە و داگیری كردووە، زەوییەكانیشی بۆ خۆی پەرژین كردووە".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتیشی: "لەبارەی ئەو دۆسیەیە لەگەڵ بەڕێوەبەری كشتوكاڵی عەربەت قسەم كرد، ئەو پێیڕاگەیاندین كارگەكە زەوییەكەی داگیركردبوو، بەڵام لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی لە چەند رۆژی رابردوودا توانرا كێشەكە چارەسەری بكەن و زەوییەكان بگەڕێننەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی عەربەت، پەرژینەكەشیان پێ لابراوە".
پێشتر داواكاری گشتی هەرێم لە نووسراوێكدا داوای لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێم كردبوو ئەوانەی لەسەر زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵكی گشتی دەستگیر دەكرێن، یاسای لێبووردنی گشتی نەیانگرێنەوە، بەڵام بەشێك لەوانە كە بە داگیركردنی موڵكی گشتی دادگایی كراون و گیراون، ئازادكراون یان هەر دەستگیریش نەكراون و دۆسیەكەیان داخراوە.
لە هەرێمی كوردستان چەندین بڕیار و یاسا لەلایەن پەرلەمان و حكومەتەوە دەركراون بۆ لابردنی زێدەڕۆیی لەسەر موڵكی گشتی، بەڵام هێشتا ئەو كێشەیە كۆتایی نەهاتووە و بەشێك لە بەرپرسەكانیش دەسەڵاتەكانیان دەقۆزنەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو زەویانە بۆ خۆیان.