منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ لە شرنەخ خنکا

 
رووداو دیجیتاڵ

منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان لە رووباری خابووردا خنکا.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە 20ی تەممووز لە گوندی مەلیس سەر بە شارۆچکەی بێشەباب روویداوە.
 
منداڵەکە کچێکی تەمەنی چوار ساڵ بوو، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیان لە کەنار رووبارەکە یاریی کردووە، قاچی خلیسکاوە و کەوتووەتە نێو رووبارەکە.
 
دوای ماوەیەک، منداڵەکە لەلایەن کەسوکاریەوە لەنێو رووبارەکە دەرهێندرا و بۆ نەخۆشخانە گوێزرایەوە.
 
سەرباری هەوڵی پزیشکەکان، منداڵەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دوای ئەنجامدانی پشکنین لە دادپزیشکی تەرمەکەی رادەستی خێزانەکەی کرایەوە و لە گوندەکەی بەخاک سپێردرا.