وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەم ساڵ 500 هەزار پەنجەماسیمان بەرهەمهێناوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، "ئەم ساڵ 500 هەزار پەنجە ماسییان بەرهەمهێناوە" و 200 هەزار پەنجەماسیش خراونەتە نێو بەنداوی دووکانەوە.

رۆژی یەکشەممە 21-07-2024 بە ئامادەبوونی کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 200 هەزار پەنجەماسی خرانە نێو بەنداوی دووکانەوە.
 
کەریم سلێمان رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاودا ساڵانە بۆ دابینکردنی پێداویستیی نێوخۆیی بۆ گۆشتی سپی، پەنجەماسی بەرهەم دەهێنرێت کە ئەم ساڵ بەرهەمەکەیان گەیشتە 500 هەزار پەنجەماسی.
 
بە گوتەی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، "ئێستا خواست لەسەر گۆشتی سپی و ماسی زیاتر بووە" و یەکێک لە ئامانجەکانی دروستکردنی بەنداوەکانیش لە هەرێمی کوردستان، بەخێوکردن و پەرەپێدانی سامانی ماسییە.
 
دوو پڕۆژەی گەورەی بەرهەمهێنانی پەنجەماسی لە هەرێمی کوردستان هەن. بە گوتەی بێستوون بەکر، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ کە 14ـی کانوونی دووەم قسەی بۆ رووداو کردبوو، ''یەکێک لە پڕۆژەکان لە شاری هەولێرە و حکومییە و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 800 هەزار پەنجەماسی هەیە؛ پڕۆژەکەی دیکە تایبەتە و ساڵانە یەک ملیۆن پەنجەماسی بەرهەم دەهێنێت''. 
 
سیروان سەرحەد، قایمقامی دووکانیش گوتی: ''وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و دارایی هەرێمی کوردستان رەزامەندییان لەسەر نۆژەنکردنەوەی هۆبەی ماسیی قەزای دووکان دەربڕیوە".
 
سیروان سەرحەد ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵ دەدەن ساڵی داهاتوو خۆیان پەنجەماسی بەرهەمبهێنن، بە شێوەیەک کە بتوانن ژمارەیەکی زیاتر پەنجەماسی بخەنە نێو بەنداوی دووکانەوە و بۆ ناوچەکانی دیکەش بنێرن.
 
بە گوێرەی ستانداردی جیهانی، هەموو تاکێک ساڵانە تێکڕا 16 کیلۆ و نیو ماسی دەخوات. بێستوون بەکر دەڵێت، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە زیاتر لە 80 تۆن ماسی هەیە و ئەوەی دەمێنێتەوە لە تورکیا، ئێران و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراقەوە هاوردە دەکرێت، هەروەها ماسی بەستووش لە چەند وڵاتێکی دیکەوە دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێباز سابیر، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

مەڵبەندی کەرکووکی کۆمەڵ: گرنگە پارتی و یەکێتی لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد رێکبکەون

بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە کەرکووک کۆببنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "داوا لە یەکێتی و پارتی دەکەین بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی یەکگرتوو بن."