وەزارەتی بازرگانی: نزیکەی 75 ملیار دینار پارەی گەنم دابەشکراوە

21-07-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ 74 ملیار و 500 ملیۆن دینار پارەی گەنم لە عێراقەوە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان بۆ جووتیاران.
 
رۆژی دووشەممە، 21-07-2024، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای 45 رۆژ لە وەرگرتنی گەنم، کۆتایی بە پڕۆسەکە هاتووە و 685 هەزار و 974 تۆن و 940 کیلۆ گەنم وەرگیراوە.
 
وەکو وەزارەتەکە باسی کردووە، بڕیاربووە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێتەوە، بەڵام "بەهۆی ئەوەی بەپێی ئەو مەرجانە نەبوون کە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕال داینابوو، 14 هەزار و 25 تۆن گەنم رەتکراوەتەوە".
 
بە گوێرەی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، "کۆی گشتی پارەی شایستەی جووتیاران بۆ گەنمی ئەم ساڵ نزیکەی 590 ملیار دینارە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ 74 ملیار و 500 ملیۆن دینار نێردراوە و بەسەر جووتیاراندا دابەشکراوە؛ نزیکەی 515 ملیار دینار ماوە بنێردێت."
 
بڕی پارەی دابەشكراو بە گوێرەی پارێزگاکان:
 
- سلێمانی و هەڵەبجە: 28 ملیار دینار
- هەولێر: 17 ملیار دینار
- دهۆک: 29 ملیار و 500 ملیۆن دینار
 
پێش راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، رووداو ئاشکرایکرد، کە ، 685 هەزار و 974 تۆن و 940 کیلۆگرام گەنمی جووتیاران وەرگیراوە و بە گوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:
 
لە سایلۆکانی هەولێر، 222 هەزار و 159 تۆن و 760 کیلۆ گەنم وەرگیراوە.
 
لە سایلۆکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە، 277 هەزار و 459 تۆن و 420 کیلۆ گەنمی جووتیاران وەرگیراوە.
لە سایلۆکانی دهۆک، 186 هەزار و 355 تۆن و 760 کیلۆ گەنمی جووتیاران وەرگیراوە.
 
ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاریدا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و وەرگرتنەکە لە 6ـی حوزەیران دەستیپێکرد. بەپێی دابەشکاریی وەرگرتنی گەنم، بڕیار بوو لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 282 هەزار و 660 تۆن گەنم وەربگیرێت، لە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن و لە پارێزگای دهۆک 189 هەزار تۆن وەربگیرێت.
 
وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمە لەکاتێدایە، بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی گەنم لە هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆنە. 
 
ساڵی رابردوو 500 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەرگیرا. ساڵی 2022ـش بەهۆی وشكەساڵی و کەم بارانییەوە بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کەم بوو، بۆیە حکومەتی عێراق بێ سنوور گەنمەکەی وەرگرت، کە زیاتر لە 300 هەزار تۆن بوو.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.