وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: لیستی مووچە رەتنەکراوەتەوە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەڕاندنەوەی لیستی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بە پاساوی کەموکورتی لە لیستەکە، رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "هیچ بنەمایەکی نییە و لیستەکە وەرگیراوە."
 
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی رەتکردنەوەی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەممووز کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەو وەزارەتەوە رەوانەی بەغدا کرا، رەتدەکاتەوە. بەپێی ئەو سەرچاوەیە: "هەواڵەکە ناڕاستە، لیستەکە وەرگیراوە و بێ کێشەیە."
 
رۆژی یەکشەممە، 21ـی تەمموزی 2024، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد: "ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی تەممووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگە ئەمنی و سەربازییەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا."
 
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوەکەیدا ئەوەشی ئاشکراکرد، لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو رەوانە کراوە.
 
بەڵام زۆری پێنەچوو لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوە بڵاوکرایەوە، گوایە بەهۆی کەموکورتی لە لیستەکەدا، وەزارەتی دارایی عێراق رەتیکردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق: سزای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی سیاسییە

لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانیی ئاشکرا کرد و رایگەیاند ئەو سزایەی لەلایەن تورکیاوە بەسەر فڕۆکەخانەکەدا سەپێندراون سیاسین.