لە ناحیەی چەمانکێ کەسێک "بەهەڵە" کوژرا

21-07-2023
حەیدەر دۆسکی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەسێکی کریستییان کە لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی چووبوونە راوە بەراز لە ناوچەکە، بە هەڵە بە دەستی هاوڕێیەکی کوژرا. 
 
رۆژی هەینی، 21ـی تەممووزی 2023، هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، " ئەمڕۆ پیاوێک بە ناوی گورگیس یاقوو بوزو، تەمەن 54 ساڵ لەگەڵ چوار لە هاوڕێکانی لە سنووری ناحیەی چەمانکێ بە مەبەستی راوکردن چوونەتە ئاقاری گوندی مێزێ، بەڵام بەهۆی لەدەست دەرچوونی گوللـە لەلایەن هاوڕێیەکییەوە گیانی لەدەستداوە." 
 
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک گوتیشی کە تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و پێی راگەیاندوون کە بەهەڵە گوللـە لە دەستی دەرچووە و بەهۆیەوە هاوڕێکەی کوشتووە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و ئێستا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. 
 
هێمن سلێمان دەشڵێت، بەگوێرەی بەندی 405 لە یاسای سزادان لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە دەکرێت و تەرمی کوژراوەکەش رەوانەی دادپزیشکی دهۆک کراوە. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە