گەنجێکی ئاوارەی شنگال لە بەنداوی موسڵدا خنکا

21-07-2023
حەیدەر دۆسکی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گەنجێکی ئاوارەی خەڵکی شنگال لە بەنداوی مووسڵدا خنکا و تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکیی دهۆک کرا. 
 
رۆژی هەینی، 21ی تەممووزی 2023، موقەدەم بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دەوروبەری کاژێر 3:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانیان لە رووداوێکی خنکان لە بەنداوی موسڵ ئاگادارکراونەتەوە و "کاتێک تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت کە گەنجەکە لەنێو ئاوەکەدا خنکاوە." دوای ئەوە تیمەکانیان توانییان تەرمی گەنجەکە بهێننە دەرەوە. 
 
لەبارەی ناسنامەی گەنجەکە، بەرگریی شارستانیی دهۆک گوتی، ناوی عەبدوڵلا عەباسە، تەمەنی 24 ساڵە و دانیشتووی شنگالە. بەڵام ئاوەرەی کەمپی کەبەرتوو بووە، "ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک ئامۆزای بۆ مەلەکردن چوونەتە بەنداوی موسڵ و خنکاوە." 
 
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لە سنووری پارێزگای دهۆک 18 کەس خنکاون؛ لە قەزای ئامێدی و شاری دهۆک سێ کەس، لە قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش شەش کەس و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش نۆ کەس خنکاون. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە