بەرگریی شارستانی: لە رۆژانی جەژندا حەوت کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون

21-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوار رۆژی جەژنی قوربانی ئەم ساڵدا بەگشتی 404 رووداو تۆمارکراون، حەوت کەس خنکاون، هەروەها 348 رووداوی ئاگرکەوتنەوەش تۆمارکراون.  
 
بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی چوار رۆژی جەژنی قوربانی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەو پلانانەی بۆ ئەو چوار رۆژە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانەوە دانرابوو بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان، وەکو خۆی بەسەرکەوتوویی و بەبێ گرفت جێبەجێکرا.
 
ئامارەی رووداوەکانیشی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیە بوون:
 
- کۆی گشتی رووداوەکان: 404 
 
- ئاگرکەوتنەوە: 348 رووداو، کە زۆربەیان سووتانی پوش و پەڵاش بووە، زیانی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاندووە.
 
- خنکان لە ئاودا: حەوت کەس. دوو کەس لە پارێزگای سلێمانی، دوو لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، یەک کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان. 
 
- پێنج کەس رزگار کراون لە خنکان.
 
- یەک گیانلەدەستدان بەهۆی هەڵدێران لە شاخ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تائێستا تەرمەکەی لە دادپزیشکی سۆرانە و خاوەنی دیار نییە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە