شەڕی دوو دراوسێ لە قەزای خەبات کوژراوێک و بریندارێکی لێ دەکەوێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی دروستبوونی شەڕەوە لەنێوان دوو دراوسێ لە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر، کەسێک کوژرا و منداڵێکی چوار ساڵانیش بریندار بوو.
رۆژی هەینی 21ی حوزەیرانی 2024 یونس ئیسماعیل، خەزووری کوژراوەکە بە ڤەژین موراد، پەیامنێری رووداوی گوت، "چوار مانگ لەمەوبەر ئەو دوو خێزانە لەسەر منداڵ کێشەیەکیان لەنێواندا دروستبوو، بە عەشایەری سوڵحیان کرد، بەڵام دوێنێ شەو پیاوی ماڵەکەی دیکە چووەتە پێش زاواکەم و گوتوویەتی، بۆچی بە خراپی تەماشام دەکەیت؟ دواتر کێشەکە سەریهەڵداوەتەوە."
یونس ئیسماعیل دەڵێت، "بەیانیی ئەمڕۆ پیاوەکە کە تەمەنی نزیکەی 20 ساڵ دەبێت، بە چەک چووەتە سەر ماڵی زاواکەم و تەقەی کردووە، دواتر رایکردووە."