بە تەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک کوژرا؛ 'تاکە کاسبکاری خێزانەکەی بوو'

21-06-2024
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و شایەتحاڵان دەڵێن، هیچ جۆرە کەلوپەلێکی پێ نەبووە، لە نزیکەوە و بێ ئاگادارکردنەوە تەقەی لێ کراوە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی تەتەی هەورامان تەقەیان لە هاونیشتمانییەک بەناوی ئەرکان باڵواسە، تەمەن 29 ساڵان و خەڵکی گوندی جەڵێڵەی ناوچەی سەرشیوی مەریوان کرد، بەهۆیەوە ئەو هاونیشتمانییە بریندار بوو و لە رێگەی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گیانی لەدەستدا.
 
دوو شایەتحاڵ لە مەریوان بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، ئەرکان باڵواسە بۆ هێنانی کەلوپەل بە کۆڵ چووبووە سەر سنووری باشووری کوردستان، بەڵام باری دەستنەکەوتبوو و بە دەستی بەتاڵ گەڕابووەوە.
 
ئەو شایەتحاڵانە دەڵێن، هێزەکانی ئێران لەنێو خاکی ئەو وڵاتە و بێ ئاگادارکردنەوە، لە نزیکەوە تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.
 
کەسێکی نزیکی ئەو کۆڵبەرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەرکان باڵواسە تەنیا کاسبکاری خێزانەکەی بوو، دۆخی ئابووریی خێزانەکەی زۆر خراپە و دایک و باوک و خوشکێکی نەخۆشی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.