حەوت رۆژە مامۆستایانی کورد لە خانەقین لە گردبوونەوە بەردەوامن

21-06-2023
هونەر حەمید
گردبوونەوەی مامۆستایان لەبەردەم پەروەردەی دیالە
گردبوونەوەی مامۆستایان لەبەردەم پەروەردەی دیالە
نیشانەکردن مامۆستا خانەقین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حەوت رۆژە گردبوونەوەی مامۆستایانی کورد لە خانەقین بەردەوامە و بەشێکی مامۆستاکان لەبەردەم بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی دیالە خێوەتیان هەڵداوە، داواکاریی مامۆستاکان ئەوەیە؛ مووچەکانیان بخرێتە سەر حکومەتی عێراق.
 
عەلی سۆفی، یەکێکە لە مامۆستاکان و دەڵێ "ئێمە، داواکاریمان ئەوەیە گواستنەوەکەمان جێبەجێ بکەن لەسەر میلاکی پەروەردەی کوردستانەوە بمانخەنە سەر پەروەردەی عێراق".
 
عەلی حوسێن مامۆستایەکی دیکەیە و باسی ئەوە دەکات "ئێمە نزیکەی 10 ساڵە نەدەتوانین ببینە بەڕێوەبەر، نە یاریدەدەری بەڕێوەبەر. نە ئیمتیازات هەیە نە زەوی وەردەگرین و نزیک خانەنشینیین، نازانین چارەنووسی ئێمە چییە لە خانەنشینیدا".
 
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان لاری نییە لە گواستنەوەی مامۆستاکان، پەروەردەی دیالەش ئامادەیە وەریان بگرێت. بەڵام هەردوولایان دەڵێن "بابەتەکە سیاسییە و پرسیان پێنەکراوە". 
 
بڕیاربوو لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە بدرێت کە هەموو مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بخرێنە سەر میلاکی حکومەتی عێراق، بەڵام پڕۆژەکە نەخرایە دەنگدانەوە. 
 
سۆزان مەنسوور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەو پرسە دەڵێ ''نازانین بۆچی پڕۆژەیاساکە نەخرایە دەنگدانەوە، رەنگە هۆکارەکەی سیاسی بێت و رێککەوتنی پێشوەختە بێت، لەڕێگەی چەند پارێزەرێکەوە خەریکین بە رێگەیەکی یاسایی میلاکی مامۆستاکان بگوازینەوە بۆ عێراق''.
 
لە پارێزگەکانی دیالە، کەرکووک، نەینەوا و سەڵاحەدین 15 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر هەن کە لەسەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن و کار بۆ گواستنەوەیان دەکرێت بۆ سەر حکومەتی عێراق. 
 
بەپێ ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان، زیاتر لە سێ هەزار و 560 مامۆستا لە سنووری پەروەردەی خانەقینن هەن، لەو ژمارەیەش 2000 مامۆستایان لە پەروەردەی خانەقین وانە دەڵێنەوە و هەزار و 560 مامۆستا لە سنووری پەروەردەی دیالە وانە دەڵێنەوە و خۆیان سەر بە پەروەردەی خانەقینن.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.