لە شێخان لەنێوان دوو خێزان شەڕ روویدا و کەسێک کوژراوە

21-06-2023
ناسر عەلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سەنتەری قەزای شێخان لەنێوان دوو خێزانی (قەرەج) شەڕ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەیش بریندارە.

یونس زاهیر، نوێنەری قەرەجەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هەردوو خێزانەکە ئامۆزای یەکدین، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆن بووەتە شەڕیان و دواتر تەقەیان کردووە، کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەیش بریندارە.
 
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی فورات ئیبراهیمە، خێزاندارە و تەمەنی 23 ساڵ بووە، کەسێکی دیکەیش لە خێزانی بەرامبەر بریندار بووە.
 
بەگوتەی یونس زاهیر، ئێستا دۆخەکە ئارام بووەتەوە و شەڕەکە وەستاوە، کوژراوەکە گەیێندراوەتە دادپزیشکی دهۆک و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شارەکە کراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە