رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو هێزێکی فەوجی چواری سوپای عێراق لە گوندی پەلکانە لە سنووری کەرکووک جووتیارێک دەستگیردەکەن و دوای کاژێرێک ئازادی دەکەن.
دەشتی ئاغا، کەسایەتی و جووتیاری گوندی پەلکانەی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، "شەوی رابردوو چەند هەمەرێکی فەوجی چواری لیوای 32ی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق هاتنە سەر زەوییەکانم و ویستیان ئامێرەکانی ئاودانی کشتوکاڵی تێکبدەن، من چوومە لایان و پێیانگوتم، دەبێت بچینە بنکەی پۆلیس و وێڕای پڕکردنەوەی بەڵێننامە لەسەر دەستهەڵگرتن لە کاری جووتیاری ئامێرەکانیش تێکبدەن."
دەشتی ئاغا دەڵێت، "لە بنکەی پۆلیسەوە پەیوەندیم بە نەجوە حەمید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کرد و دوای ئەوەی قسەی لەگەڵ فەرماندەی لیوا و فەوجەکەدا کرد، فەرمان کرا ئازاد بکرێم."
بەگوتەی دەشتی ئاغا، سوپای عێراق ئاودانی لە جووتیارانی ئەو سنوورە قەدەخە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ