رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی شەپۆلی باران و تەرزەوە لە شارۆچکەی گەمەرەکی سەر بە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان، هاونیشتمانیان تووشی ئاستەنگ بوون.
شەپۆلەکە لە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممەوە دەستیپێکرد و دوای نیوەڕۆ تووندتر بوو. بارینی باران و دواتریش تەرزە وایکرد، هاتووچۆی ئۆتۆمبیل لە چەند شەقامێکدا بوەستێت.
هەروەها لە چەند شوێنێکی شارۆچکەکە لافاو دروستبوو و ئاو زیانی ماددی بە هاونیشتمانیان گەیاند. لە چەند ماڵێکدا، بەتایبەتی ئەوانەی نزمن ئاو کۆبووەوە.
هاوکات هەر بەهۆی باران و تەرزەکەوە رێگەی سەرەکیی سێواز - کایسەری بۆ ماوەیەک داخرا.
ئەو تەرزە و بارانە زیانی بە چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵیش گەیاندووە. ئەمساڵ شارۆچکەی گەمەرەک چەند جارێک بەهۆی بارانبارین و تەرزە بارینەوە لافاو دروستبووە.
رۆژی 8-6-2022 لە شارۆچکەی گەمەرەک بەهۆی لافاوەوە رێگەی سەرەکیی سێواز - کایسەر داخرا. شەوی 9-6-2022ش زیاتر لە 100 خێزان بەهۆی مەترسیی لافاو، ماڵەکانیان جێهێشت و لە شوێنی دیکەدا خەوتن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ