تەرمی مێردمنداڵێکی شیلادزێ دوای دە رۆژ دەدۆزرێتەوە

21-06-2020
ناسر عەلی
نیشانەکردن شیلادزێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای 10 رۆژ تەرمی مێردمنداڵێکی شارۆچکەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی، کە کەوتبووە رووباری شین و خنکابوو، لە نزیک گوندی وڵاتژێری ناوچەی بارزان دۆزرایەوە.
 
کاژێر 05:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 21-6-2020 لە نزیک گوندی وڵاتژێری ناوچەی بارزان چەند هاونیشتمانییەکی ئەو کۆمەڵگەیە تەرمی مێردمنداڵەکە، کە ناوی (حەجی شەمسەدین بەنستانییە) دەدۆزنەوە و رادەستی کەسوکارەکەیان کردەوە.
 
موقەدەمی مافپەروەر بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانی دهۆک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، هەر لە رۆژی یەکەمەوە تیمەکانیان لەگەڵ کەسوکارەکەی و خەڵکی ناوچەکە بەدوای ئەو مێردمنداڵەدا دەگەڕان، ئەمڕۆ چەند هاونیشتمانییەک لە گوندی وڵاتژێری لە رووباری شین دۆزیویانەتەوە و رەوانەی دادپزیشکی ئامێدی کراوە، دوای ئامادەکردنی راپۆرتی پزیشکی رادەستی کەسوکاری دەکەنەوە.
 
10 رۆژ پێش ئێستا حەجی شەمسەدین لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خۆی لە گەلی نزیک کومەڵگەی سیریی سەر بە شارۆچکەی شیلادزێ لە سنووری قەزای ئامێدی کەوتبووە نێو رووباری شین و خنکابوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.