ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فەرمانی دەستگیركردنی رێبوار تاڵەبانی رادەگرێت

21-06-2019
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن رێبوار تاڵەبانی
A+ A-
رووداو - هەولێر

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیركردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكی راگرت.

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگەیاند "ماوەی 10 رۆژە ئەو بڕیارە دەركراوە دوای ئەوەی خۆم لە بەغدا چوومە بەردەم دادگا ئەو فەرمانە نەما كە ناویان نابوو فەرمانی دەستگیركردن".

تاڵەبانی ئەوەشی گوت "دوای ئەوەی لەسەر داوای من ئەو كەیسە گواسترایەوە بەغدا لەیەكەم دانیشتن ئامادەبووم حوكمی غیابی و فەرمانی دەستگیركردن نەما، هەموو حوكمەكان داخران، چونكە من لە كوردستان و لە عێراقم و بەئاشكراش كارەكانی خۆم جێبەجێدەكەم تاوەكو ئێستاش فەرمانەكانی كەركووك لەلای من بەڕێوەدەبردرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا دەتوانم بڕۆمە هەر شوێنێك لە عێراق و فەرمانی دەستگیركردنم لەسەر نەماوە". 

هاوکات لەو بەڵگەنامەیەی ئەنجووومەنی باڵای دادوەری عێراق دەریكردووە هاتووە "بەپێی بڕیاری دادگای تاوانی رەسافە، تایبەت بە پرسەكانی ئەستۆپاكی، شوشتنەوەی پارە و تاوانی ئابووری لە بەرواری 26-5-2019 لەبارەی پرسی سزادانی تایبەت بە تۆمەتبار رێبوار فائیق عەبدولمەجید تاڵەبانی، وەکو ئاماژەكردن بە نووسراوی دادگای تاوانەكانی كەركووك، بڕیاردرا، بڕیاری دەستگیركردن لەسەر تۆمەتبار رابگیرێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی مێرووەکان.

مێروویێک دەشتی نەینەوای تەنیوە؛ لە گەرما دەردەکەون و لە سەرما ون دەبن

مێرووی جۆری کریکێت سنووری ناحیەی ئەلقووشی لە دەشتی نەینەوا تەنیوە، مێرووەکە لە کاتی رۆژ و گەرمادا بڵاودەبنەوە و لە کاتی شەو و سەرمادا ون دەبن. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئەلقووش دەڵێت، "ناتوانین مێرووەکە قەڵاچۆ بکەین" و داوایان لە لە لایەنەکانی دیکەی وەک تەندروستی کردووە رێکارێکی هاوبەش بۆ قەڵاچۆکردنیان بگرنەبەر.