لە دوو رووداوی ھاتووچۆدا لە خورماڵ دوو کەس گیانیانلەدەستدا


رووداو - هەڵەبجە 

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری شارۆچکەی خورماڵ دوو کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. 

بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "یەکێک لە رووداوەکان لە نزیک گوندی گردی گۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی نیسان دەبڵ کابینەدا روویداوە و بەھۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە ناوی (ش.ع.ک) تەمەن 27 ساڵ گیانیلەستداوە و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکەش بە سەختی برینداربووە، رووداوی دووەمیش لە رێگەی ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا - زەڵم بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندکرۆزەر روویداوە، بەھۆیەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کە ھاوژینی شۆفێرەکەیە بە ناوی (م.م.ح) تەمەن 40 ساڵ دانیشتووی شارۆچکەی خورماڵ گیانیلەستداوە".

گوتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە دەڵێت: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ھەردوو رووداوەکە کراوەتەوە و شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لەگەڵ ماتۆڕسکیلەکەدا تووشی پێکدادان بووە بەپێی ماددەی 24 ی ھاتووچۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".