رووداو - کەلار
لە دەڤەری گەرمیان وەرزی چاندنی برنج دەستیپێکرد، هەموو ساڵێک لە مانگی حوزەیراندا جووتیارانی چەند گوندێکی گەرمیان کە ئاوی پێویستیان بۆ ئەو مەبەستە هەیە دەستدەکەن بە چەڵتووک چاندن.
لە گەرمیان 92 جووتیار زەوییەکانیان دەکەن بە چەڵتووک، ساڵانە نزیکەی 400 تۆن برنجی کوردی بەرهەمدەهێنن.
بەرهەمهێنانی هەر کیلۆیەک برنج پێویستی بە هەشت هەزار لیتر ئاو هەیە، ئەمەش وایکردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای حکومەتی عێراق چاندنی چەڵتووک لەسەر رووباری سیروان سنووردار بکات تا ئاوی پێویست بگاتە پارێزگای دیالە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ