لەسەر رێگای کەسنەزان-هەولێر کەسێک کوژرا

رووداو - هەولێر

لەسەر رێگای کەسنەزان- هەولێر کەسێک کوژرا ، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان دەڵێت؛ بکوژەکە رایکردووەو لە هەوڵی دەستگیرکردنیدان.

جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لەسەر رێگای کەسنەزان - هەولێر و نزیک بەنزیخانەی زازا، کەسێک بە چەک کەسێكی دیکەی کوشتووە و رایکردووە."

بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان، زانیاری زیاتری ئاشکرانەکرد و گوتی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.