لە ئامەد رێنماییەکانی هاتووچۆ بە کوردیش دەنووسرێن


رووداو دیجیتاڵ

بۆ هەندێک لە شەقام و رێگەکانی ئامەدی باکوووری کوردستان، بەشێک لە هێماکانی هاتووچۆ دەکرێنە کوردی. بڕیارە لە چەندین شوێنی تازەش رێنمایی هاتووچۆ بە کوردی زیاد بکرێن.
 
دوای دەرچوونی بەربژێرانی دەم پارتی بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئامەد لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا و کۆتاییهاتنی سەردەمی قەیووم، ‌رێنمایی هاتووچۆ بە زمانی کوردی لەسەر شەقامەکان دەنووسرێن.

 

 

 

 
لەپێناو پاراستنی گیانی دانیشتووانی ئامەد و کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ، بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە و هاتووچۆی سەر بە شارەوانیی ئامەد، لە کۆڵان، شەقام، یوتێرن و هێڵەکانی پەڕینەوە، پرد و ژێرپردەکانی ئامەد هێمای هاتووچۆی کوردیش زیاد دەکات.