رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی شکانی بۆڕی ئاوی دووکان - سلێمانی، چەند گەڕەکێکی سلێمانی بێئاو دەبن و بەڕێوەبەری ئاویش دەڵێت، "لە 24 کاژێردا چاکی دەکەینەوە."
بەختیار تاھیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی شکانی بۆڕی ئاوی دووکان - سلێمانی، گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی 60 مەتری و گەڕەکی قڕگە لە ناوەندی شاری سلێمانی بۆ ماوەیەک بێئاو دەبن.
بەگوتەی بەختیار تاهیر، "بۆڕییەکە لەشوێنێکی لەحیمکراوی پێشووی بەریداوە و تەقیوە، ئێستا تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەن و رەنگە لە 24 کاژێردا چاکبکرێتەوە."
بۆڕییەکە کاژێر 3:00ی دوای نیوەڕۆ لە نزیک گوندی کۆتەڵ شکاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ