لە 24 کاژێردا زۆرترین بڕی بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە بووە

21-05-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کاژێر 9ـی بەیانیی رۆژی شەممە، 20ـی ئایارەوە تاوەکو 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی ئایار، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوەندی شاری سلێمانی بووە کە 47.1 ملیمەتر بووە، ناحیەی بیارە لە پارێزگای هەڵەبجە دووم بڕی زۆرترین بارانی تێدا باریوە کە 44 ملیمەتر بووە؛ ناحیەی ئاغجەلەریش بڕی 46.5 ملیمەتر بارانی تێدا باریوە. 

 

گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، "پێشبینی دەکرێت تا نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە بارانبارین بە بڕی جیا لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی بەردەوام بێت."
 
رۆژی یەکشەممە، 21-5-2023، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی تایبەت بە بارانبارانی 24 کاژێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە درێژاى ئەم هەفتەیە هەور لە ئاسمانى ناوچەکەمان دەبێت و ئاستى هەور و بەرزیی هەور لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى دیکە دەگۆڕێت. ئەگەرى پروشکە بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە."
 
سەبارەت بە پلەى گەرماش، کەشناسی دەڵێت، "پلەی گەرما لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکى دیکە جیاواز دەبێت و مەرج نییە تەواوى ناوچەکە بەرزبوونەوەى پلەى گەرما بە خۆیەوە ببینێت."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە کاژێر 9ـی بەیانیی رۆژی شەممە، 20ـی ئایار تاوەکو 9ـی بەیانیی رۆژی یەکشەممە 21ـی ئایاری 2023، بڕی بارانبارین لە پارێزگا و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە:
 
- پارێزگای هەولێر
 
- هەولێر: 3.1 ملیمەتر
- پیرمام: 5.8 ملیمەتر
- شەمامک: 3.3 ملیمەتر
- سۆران: 5 ملیمەتر
- هیران: 11 ملیمەتر
- خەبات: 7.2 ملیمەتر
- شەقڵاوە: 5.7 ملیمەتر
- حاجی ئۆمەران: 14.4 ملیمەتر
- بارزان: 21.6 ملیمەتر
- رواندز: 2.4 ملیمەتر
- مێرگەسۆر: 15 ملیمەتر
- دارەشەکران: 5 ملیمەتر
 
- پارێزگای سلێمانی:
 
- سلێمانی: 47.1 ملیمەتر
- چەمچەماڵ: 8.8 ملیمەتر
- دووکان: 15.8 ملیمەتر
- بازیان: 17.6 ملیمەتر
- رانیە: 7.8 ملیمەتر
- قەڵادزێ: 18.5 ملیمەتر
- چوارقوڕنە: 9.2 ملیمەتر
- سەرکەپکان: 6.5 ملیمەتر
- دەربەندیخان: 3.2 ملیمەتر
- هەڵشۆ: 19.4 ملیمەتر
- پێنجوێن: 32.2 ملیمەتر
- ئاغجەلەر: 15 ملیمەتر
- سەنگاو: 12.4 ملیمەتر
- چوارتا: 46.5 ملیمەتر
- یاخسەمەر: 35 ملیمەتر
- سەیدسادق: 26 ملیمەتر
- بەرزنجە: 36 ملیمەتر
- قەرەداخ: 70 ملیمەتر
- قڕگە: 34.6 ملیمەتر
 
- پارێزگای دهۆک: 
 
- دهۆک: 6 ملیمەتر
- زاخۆ: 5.7  ملیمەتر
- ئاکرێ: 7.8 ملیمەتر
- بامەڕنێ: 10.8  ملیمەتر
- مانگێش: 3.8  ملیمەتر
- کانێ ماسێ: 7.2 ملیمەتر
- ئامێدی: 7.8 ملیمەتر
- بجیل: 17.5 ملیمەتر
- گردەسێن: 2.5 ملیمەتر
- دینارتە: 21.5 ملیمەتر
- باتوفە: 9 ملیمەتر
- سەرسەنگ: 11 ملیمەتر
- شێخان: 5.5 ملیمەتر
- بەردەڕەش: 6.8 ملیمەتر
- دێرەلووک: 11 ملیمەتر
- باعەدرێ: 15 ملیمەتر
- قەسرۆک: 1.6 ملیمەتر
- چەمانکێ: 18 ملیمەتر
- زاوێتە: 16 ملیمەتر
 
- پارێزگای کەرکووک:
 
- کەرکووک: 4.5 ملیمەتر
- کەلار: 9 ملیمەتر
-مەیدان: 0.4 ملیمەتر
- خورماتوو: 8.5 ملیمەتر
- کفری: 15.5 ملیمەتر
- شوان: 20.2 ملیمەتر
 
- پارێزگای هەڵەبجە: 
 
- هەڵەبجە: 4.7 ملیمەتر
- تەوێڵە: 19.5 ملیمەتر
- خورماڵ:  28 ملیمەتر
- بیارە: 44 ملیمەتر
- سیروان: 20  ملیمەتر
 
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رۆژی یەکشەممە، 21ـی ئایاری 2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشبینی دەکەین لەماوەی ئەم هەفتەیە بەتایبەت تاوەکو ناوەڕاستی هەفتە، ئەگەری بارانبارین هەیە و کەشوهەوا و پلەی گەرما بەنزمی دەمێننەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە