لە 24 كاژێری رابردوودا لە سلێمانی 47 ملیم باران باریوە


رووداو دیجیتاڵ

لە 24 كاژێری رابردوودا لە سلێمانی 47 ملیم باران باریوە، ‏بەوەش كۆی گشتیی بارانبارین لەمساڵدا گەیشتە ‏‏781.3 ملیم، لەكاتێكدا ساڵی رابردوو 433.1 ملیم باران باریبوو، ‏واتە 348 ملیم باران لە ساڵی پێشوو لە سلێمانی زیاتر باریوە.‏
 
كارزان لەتیف، لێپرسراوی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی بە تۆڕی ‏‏‏میدیایی ‏رووداوی راگەیاند، لە 24 كاژێری رابردوودا زۆرترین بارانبارین لە قەزای قەرەداخ بووە كە 70 ملیم باران باریوە، لە دوای ئەویش ‏زڕگوێزی نزیك سلێمانی دێت كە 51.2 ملیم بارانی لێباریوە ‌و لە ‏سەنتەری شاری سلێمانیش 47.1 ملیم باران باریوە.‏
 
‏لەبارەی زۆرترین بارانبارینی ئەمساڵیش، لێپرسراوی كەشناسیی ‏كشتوكاڵی سلێمانی گوتی، "لە ‏ناحیەی بەرزنجە ئەمساڵ 1249.7 ملیم باریوە، ساڵی پێشوو ‏‏832.8 ملیم باریبوو، لە قەزای قەرەداخیش 1153 ملیم باریوە و ساڵی ‏پێشوو 695 ملیم باریبوو. لە قەزای چوارتاش 1133.5 ملیم باران باریوە، ‏لە كاتێكدا ساڵی پێشوو 907 ملیم باران باریبوو".‏