رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لافاو دروستبوو و زیانی بە ژمارەیەک ماڵ گەیاند.
لە شەوی رابردووەوە لە شارۆچكەی "سەرێ کانیێ" سەر بە پارێزگای رووها باران دەبارێت، لە ئەنجامیشدا ژمارەیەک خانوو و شەقامی شارۆچکەکە زیانیان بەرکەوت.
دوای دروستبوونی لافاوەکە تیمەکانی شارەوانی "سەرێ کانیێ" دەستیان بە کارەکانیان کرد بۆ لابردنی ئاوی نێو ماڵەکان.
فەیاز سۆیڵو، سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکە، سەردانی دانیشتووانی گەڕەکی یەنیشەهیری کرد کە زیانی بەرکەوتووە و رایگەیاند، رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ ئەوەی دۆخەکە دووبارە نەبێتەوە.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 21ـی ئایار)، دەزگای کەشناسیی تورکیا رایگەیاند، بۆ ماوەی هەفتەیەک باران لە سەرتاسەری تورکیا بەردەوام دەبێت و، پێویستە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ