لە رۆژهەڵاتی کوردستان 5 کەس بە هەورەبرووسکە گیانیان لەدەستدا

21-05-2023
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

تەنیا لە یەک رۆژدا لە پارێزگاکانی ئیلام، سنە و کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان 5 کەس بە هەورەبرووسکە گیانیان لەدەستدا. 
 
رۆژی 20-05-2023، لە پارێزگای ئیلام سێ هاونیشتمانیی خەڵکی ناوچەکانی ئێوان، لەومار و سیروان؛ هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری گیەڵان لە پارێزگای کرماشان؛ هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنووری سەقز لە پارێزگای سنە بە هەورەبرووسکە گیانیان لەدەستدا. 
 
پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستیی پزیشکیی ئیلام شەوی رابردوو رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە پێیان راگەیێندراوە کە لە سنووری شارەکانی ئێوان، لەومار و سیروان هەورەبرووسکە روویداوە و بریندارەکانیان کە سێ کەس بوون گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە، بەڵام هەوڵەکانی تایبەت بە رزگارکردنی ژیانیان سەرکەوتوو نەبووە.
 
لە ناوچەی مەلەکشاییش لە هەمان پارێزگا رووداوێکی دیکەی هەورەبرووسکە روویداوە و کەسێک بریندار بووە. لە پارێزگای سنەش هاونیشتمانییەکی تەمەن 17 ساڵی خەڵکی گوندی پارسانیانی سەر بە شاری سەقز کە لەگەڵ باوکی کاری کشتوکاڵی دەکرد، بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا.
 
لە کرماشانیش هاونیشتمانییەک بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا. 
 
مەسعود قەلعە سفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای زانکۆی زانستیی پزیشکیی کرماشان شەوی رابردوو رایگەیاند، رۆژی شەممە لە گوندی گوڵ خیرەکی سەروو سەر بە شاری گیەڵان کەسێک هەورەبرووسکە لێی داوە و گیانی لە دەستداوە. ئەوە لە کاتێکدایە، هەر لە پارێزگای کرماشان رۆژی هەینی هاونیشتمانییەکی دیکە بە هۆی هەورە برووسکەوە گیانی لەدەستدابوو.
 
ئەوە حەوتەمین کەسە لە پارێزگای کرماشان لە دوو مانگی رابردوودا بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیان لەدەستدەدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گومرگی کرماشان.

گومرگی کرماشان: لە سێ مانگدا 850 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەکراوە

بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.