قوباد تاڵەبانی لە ئیستۆنیا گوتارێک لە بارەی حکومەتی ئەلیکترۆنی پێشکەشدەکات

22-05-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن قوباد تاڵەبانی
A+ A-

رووداو - هەولێڕ

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی "حوكمڕانی ئەلیكترۆنی" لەتالینی پایتەختی ئیستۆنیایە و لە دووەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا لە پانێڵێکی تایبەتدا گوتەیەک لەبارەی هەنگاوەكانی حكومەتی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان پێشکەشدەکات. 

لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: لەپێنجەمین كۆنفرانسی "حوكمڕانی ئەلیكترۆنی" لەتالینی پایتەختی ئیستۆنیا كە دوو رۆژ دەخایەنێت، لە دووەم رۆژی كۆنفرانسەکەدا گوتەیەك پێشكەشدەكەم لە پانێڵی تایبەت بە ئامانج و پلانە نیشتمانییەكانی حكومەتە بەشدارەكان لەبارەی گۆڕانكاری دیجیتاڵی". 

هاوکات بەرپرسی نوسینگەی رۆژنامەوانیی قوباد تاڵەبانی بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە "بڕیارە قوباد تاڵەبانی لە پانێڵێكی تایبەتدا لەبارەی هەنگاوەكانی حكومەتی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان بدوێت و زنجیرەیەك كۆبوونەوە و دیداری سیاسیش لەگەڵ شاندە بەشدارەكانی كۆنفراسەكە ئەنجامبدات".

ئەو كۆنفرانسە كە پێنجەمین دیداری نێودەڵەتییە لەو بوارەدا لەلایەن ئەكادیمیای حوكمڕانی ئەلیكترۆنی ئیستۆنی لە تالین ـی پایتەخت رێکخراوە، بە بەشداریی زیاتر لە 100 وڵات بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو رۆژ لە 21 و 22ـی ئایاری 2019 ده‌خایه‌نێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە