تۆیۆتا لەسەر گڕگرتنی تاکسییەکان قسەی هەیە

21-05-2014
عومەر شایان
نیشانەکردن تاكسی كوردستان
A+ A-

رووداو- هەولێر

دوای ئەوەی چەند ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لە جۆری تاکسی کێشەیان بۆ دروستبوو و لە چەند شوێنێکی جیا لە هەرێمی کوردستان گڕیان گرت، بەرپرسی وەرشەی کۆمپانیای تۆیۆتا لە هەولێر دەڵێت"ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا هیچ کێشەیەکی تەکنیکیان نییە."

سەعدی عەباس، بەرپرسی گشتیی وەرشەی کۆمپانیای جیهان مۆتۆرز لە هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا هیچ کێشەیەکیان نییەو تاوەکو ئێستا کەس بۆ کێشەی تۆیۆتا سەردانی بەشەکانی ئێمەی نەکردووە."

بەرپرسی گەشتیی وەرشەی کۆمپانیای جیهان مۆتۆرز سەبارەت بە هۆکاری ئەو کێشانە گوتی"خەڵک خۆیان بە شێوەیەکی ناستاندارد دەستكاری ئۆتۆمبێلەکانیان كردووە و وایەر و گڵۆپی لێدەبەستن و کێشەیان بۆ ئۆتۆمبێلەکان دروستکردووە، ئەوەش هۆکاری کێشەی ئۆتۆمبێلەکانە."

رۆژی 17-5-2014 لەبەردەم ماجدی مۆڵ لە شاری هەولێر تاکسییەک لە جۆری سەنی گڕی گرت و زیانی مادی لێکەوتەوە، هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە ئۆتۆمبێلێکی تاکسی لەجۆری تۆیۆتا کڕۆلا گڕی گرتبوو و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتبووەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە