خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین پرۆژەکانیان بە بازاڕ دەکەن

21-04-2024
رێناس ساڵح
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین 140 پرۆژەیان نمایش کردووە؛ چاوەڕێن کۆمپانیاکان سەرپەرشتیی داراییان بکەن. بەشی زۆری پرۆژەکان خزمەتگوزارین و لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەوە بەردەست دەبن.
 
ئەمڕۆ لە زانکۆکە 700 خوێندکار پرۆژەکانیان خستەڕوو، بە دروشمی "بازاڕی بەرهەمی قوتابییانی پێشەنگکار" لە کۆلیژی پەروەردەی بنەرەتی لە زانکۆی سەلاحەدین، بە سەرپەرشتیی سەنتەری پەروەردەی پێشەنگکاری کرابووەوە.
 
ئەمڕۆ بوولتەنی ئابووریی کاژێر 9:00 لە زانکۆی سەڵاحەدین و لە شوێنی ئیڤێنتەکە بوو، بە بەشداریی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکە. نیزام رەشید، مامۆستا لە بەشی کوردی زانکۆی سەڵاحەدین، بە رووداوی راگەیاند، لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە کار لەسەر کارامەیی خوێندکاران دەکەن.
 
یەکێک لە پرۆژەکان تایبەتە بە چۆنێتی زیادکردنی فرۆش. وێنەر غازی، کە خاوەنی پرۆژەکەیە دەڵێت، "پرۆژەکە بۆ بازاڕی کار زۆر گرنگە، بە یەک ساڵ توانیم تەواوی بکەم."
 
ژمارەیەک پرۆژە لە ئیڤێنتەکە نمایش کراون، لەوانە ئەپڵیکەیشن بە زمانی کوردی بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ئاژەڵی ماڵی، دروستکردنی ئامێرێکی ئاگادار کردنەوە لە کاتی بڵاوبوونەوەی گاز لەناو ماڵدا؛ دروستکردنی کارتی تەندروستی لە رێگەی بارکۆد.
 
 
بەرهەمی جوانکاری و بۆنیش نمایش کراون. بەهرە عەبدولڕەحمان، پرۆژەکەی دروستکردنی بۆنە لە هەولێر، باس لەوە دەکات، مۆڵەتی رێگەپێدراوی پزیشکییان هەیە بۆ تێکەڵکردنی ماددەکان و هیچ زیانێکی لاوەکییان نییە.
 
ئامانجی سەرەکیی ئیڤێنتەکە ئەوەیە کە توانا و لێهاتوویی قوتابیان پیشان بدرێت و هەوڵبدرێت سەرنج لەسەر بیرۆکە و پرۆژەکانیان دابنرێت بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتیی دارایی. هەر ساڵێک زیاتر لە 5500 خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەدین بڕوانامە وەردەگرن، 30%ی ئەوانەی لە زانکۆکە دەردەچن کاریان دەستدەکەوێت.
 
هەر پرۆژەیەک لەلایەن گرووپێک خوێندکار ئامادە کراوە. شاڵاو سەردار، مامۆستای بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی خوێندکاران دەڵێت: "خوێندکاران بیرۆکەی ناوازەیان هەیە، بەڵام پرۆژەکان کڕیاریان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لەو خوێندکارانە خۆیان کار بە پرۆژەکانیان دەکەن و چەندین دەرفەتی کاریان رەخساندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەسروڵڵا رەشنوودی، سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر

کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێر: 20 هاووڵاتیمان لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان ئازاد کران

سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر دەڵێت، دوای هەوڵ و بەدواداچوونیان و رەزامەندیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، 20 زیندانیکراوی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان ئازاد کران. بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان دەڵێت، 13یان حوکم درابوون