زانیاری لەبارەی تەقەکردن لە کاوە بازیانی

21-04-2023
هێمن بابان رەحیم
کاوە بازیانی، کەسایەتی دیاری عەشیرەتی کافرۆشی
کاوە بازیانی، کەسایەتی دیاری عەشیرەتی کافرۆشی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

تەقە لە کەسایەتییەکی عەشیرەتی کافرۆشی لە بازیان دەکرێت و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی بەبێ هۆشی گەیێنراوەتە نەخۆشخانە نەتوانراوە گوتەی لێوەربگیرێت و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
 
رۆژی هەینی 21-4-2023، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە کاوە بازیانی، کەسایەتی دیاری عەشیرەتی کافرۆشی کە پلەی سەربازیشی هەیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوێنێ دوای عەسر رووداوەکە روویداوە. ئەو هاونیشتمانییە لەنێو بازیان لە شەقامێکی سەرەکی بووە و بەگوتەی شاهێدحاڵەکان، لەو کاتەدا تەقەی لێکراوە." 
 
سەرکەوت ئەحمەد گوتی، "لەبەر ئەوەی هاونیشتمانییەکە بەبێ هۆشی گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، پۆلیسی نەیتوانیوە گوتەی لێ وەربگرێت، بەڵام لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە؛ سەیری کامێراکان دەکرێت و گوتەی شاهێدحاڵەکانی نزیک رووداوەکەش وەردەگیرێت بۆ زانینی وردەکاری رووداوەکە و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە."
 
بەپێی گوتەی کەسێکی نزیکی کاوە بازیانی، ناوبراو فیشەک بەر سەری کەوتووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە باری تەندروستی ناجێگیرە.
 
رووداوەکە دوێنێ پێنجشەممە 20-4-2023، روویداوە و هێشتا پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان هیچ راگەیێندراوێکی فەرمیان لەبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە