منداڵێکی 4 ساڵان لە گوندێكی راپەڕین لە سەربانی ماڵەکەیان کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە یەکەم رۆژی جەژن لە گوندی زێڕینەی شارۆچکەی سەرکەپکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، لە سەربانی ماڵەکەیان کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
 
ئەو منداڵە ناوی محەممەد ئیسماعیلە. ئەمڕۆ هەینی، 21-04-2023، هێمن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەرکەپکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، منداڵەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتووەتە خوارەوە و دواتر گیانی لەدەستدا.
 
هاوکات، عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە رووداوی گوت، محەممەد ئیسماعیل لە کاتی کەوتنەخوارەوەدا سەری بەر قادرمەی ماڵەکەیان کەوتووە، بۆیە بە سەرختی بریندار بووە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لە رانیە، منداڵەکە دوای کەوتنەخوارەوەی رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراوە، دوای ئەنجدامدانی نەشتەرگەری بۆی، گیانی لەدەستدا.