لە رۆژی یەکەمی جەژندا لە گەڕەکێکی دهۆک خەڵک پێکەوە دەگەڕێن و لە یەک ماڵدا نان دەخۆن

21-04-2023
حەیدەر دۆسکی
گەڕانی بەکۆمەڵی خەڵک لە گەڕەکی نزارکێ لە دهۆک
گەڕانی بەکۆمەڵی خەڵک لە گەڕەکی نزارکێ لە دهۆک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕەکی نزارکێی شاری دهۆک بە شێوەیەکی جیاواز رێوەڕەسمی جەژن دەکرێتەوە. دوای نوێژ، مامۆستای مزگەوت پێش خەڵک دەکەوێت و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن، دواتر هەمووان لە ماڵێکدا کۆدەبنەوە و نانی جەژن دەخۆن.
 
مەلا ئیحسان عەلی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی نزارکێ بە رووداوی گوت، "ئەم کولتوورە لە کۆنەوە هەیە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لێرە بەهێزن، ئەمە ئەرکێکی ئایینییە و ئێمە زیندووی دەکەینەوە، خۆزگە هەموو خەڵک بەمشێوەیە دەیکەن، چونکە ئێمە هەموومان خەڵكی گوندین و کەسوکاری یەکدین."
 
لە رۆژانی جەژندا خەڵکی گەڕەکەکە بە هەموو تەمەنەوە پێکەوە دەگەڕێن، هەرچەندە گەڕانی بەکۆمەڵ لە پارێزگای دهۆک کەمبووەتەوە، بەڵام لە گەڕەکی نزارکێی شارەکە هێشتا ئەو نەریتە ماوە و پارێزگاری لێکراوە.
 
شەوکەت نزارکێ، دانیشتووی گەڕەکەکە باسی لەوە کرد، "ئەگەر کەسێکت نەبێت بچیت سەردانی بکەیت، ئەی مرۆڤ بۆچییە؟! هەر ئەم دوو جەژنە [جەژنی رەمەزان و جەژنی قوربان"مان هەیە، بۆیە خەڵک دەگەڕێن و پیرۆزبایی لە یەکدی دەکەن."
 
زیاتر لە 300 ماڵ لەو گەڕەکە هەن، زۆرینەی ماڵەکان شیرینییان لەپێش دەرگەی ماڵەکانیان داناوە. نەشوان نزارکێ بە رووداوی گوت، "بڕوا بکە زۆر دڵخۆش بووین، ئەگەر جەژنێکیش خەڵکی کەم بێنە دەرەوە دڵتەنگ دەبین، پێمان خۆشە هەر وا قەرەباڵخ بێت."
 
زەکییە، کابانی ماڵە و باسی لەوە کرد، "زۆر دڵخۆشین کاتێک کەسوکارەکانمان سەردانمان دەکەن و یەکدی دەبینین و پیرۆزبایی جەژن لە یەک دەکەین."
 
دوای گەڕانی ماڵ بە ماڵ، دانیشتووانی گەڕەکی نزارکێ دەچنە ماڵی کەسایەتییەکی دیاری گەڕەکەکە و لەوێ نانی جەژن بەیەکەوە دەخۆن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.