لە 24 کاژێردا زۆرترین باران لە سۆران باریوە

رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسی ئاماری 24 کاژێری رابردووی ئاستی بارانبارینی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە؛ سۆران لە پارێزگای هەولێر، سەرکەپکان لە پارێزگای سلێمانی و چەمانکێ لە دهۆک زۆرترین بارانیان لێ باریوە.
 
بەپێی ئامارەکانی کەشناسی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، واتە لە کاژێر 9ـی بەیانی دوێنێ چوارشەممە تاوەکو 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، زۆرترین باران لە پارێزگای هەولێر لە سۆران باریوە، کە 26.6 ملیمەتر بووە، لە ناحیەی سەرکەپکانی پارێزگای سلێمانیی 23.8 ملیمەتر و لە چەمانکێی پارێزگای دهۆکیش 19 ملیمەتر باران باریوە.
 
بەپێی کەشناسی لەو 24 کاژێرەی رابردوو بڕی بارانبارین بەمشێوەیە بووە:
 
پارێزگای هەولێر
 
- هەولێر: 2.2 ملیمەتر
- پیرمام: 5.8 ملیمەتر
- سۆران: 26.6 ملیمەتر
- هیران: 12 ملیمەتر
- خەبات: 0.8 ملیمەتر
- شەقڵاوە: 14.2 ملیمەتر
- حاجی ئۆمەران: 13.2 ملیمەتر
- بارزان: 22.6 ملیمەتر
- رواندز: 21.5 ملیمەتر
- مێرگەسۆر: 18 ملیمەتر
-سیدەکان: 22 ملیمەتر
چۆمان: 12 ملیمەتر
 
پارێزگای سلێمانی
 
- سلێمانی: 14.4 ملیمەتر
- چەمچەماڵ: 0.5 ملیمەتر
- بازیان: 2.8 ملیمەتر
- رانیە: 7.12 ملیمەتر
- قەڵادزێ: 12 ملیمەتر
- چوارقوڕنە: 12 ملیمەتر
- سەرکەپکان: 23.8 ملیمەتر
- دەربەندیخان: 3.2 ملیمەتر
- هەڵشۆ: 12.6 ملیمەتر
- پێنجوێن: 6.8 ملیمەتر
- چوارتا: 16 ملیمەتر
- یاخسەمەر: 5.3 ملیمەتر
- سەیدسادق: 16.2 ملیمەتر
- قەرەداخ: 16.2 ملیمەتر
- قڕگە: 14.4  ملیمەتر
-تەکیە: 4.5 ملیمەتر
 
پارێزگای دهۆک
 
- دهۆک: 10.1 ملیمەتر
- زاخۆ:  4.3  ملیمەتر
- ئاکرێ: 10.2 ملیمەتر
- بامەڕنێ: 9.8  ملیمەتر
- مانگێش: 3.8  ملیمەتر
- ئامێدی: 12.6  ملیمەتر
- بجیل: 11 ملیمەتر
- گردەسێن: 8.5 ملیمەتر
- دینارتە: 13.3 ملیمەتر
- باتوفە: 7 ملیمەتر
- سەرسەنگ: 9.5 ملیمەتر
- شێخان: 7 ملیمەتر
- بەردەڕەش: 9.2 ملیمەتر
- دێرەلووک: 14 ملیمەتر
- باعەدرێ: 13 ملیمەتر
- قەسرۆک: 2.5 ملیمەتر
- چەمانکێ: 19 ملیمەتر
- زاوێتە: 8 ملیمەتر
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
- هەڵەبجە: 12.6 ملیمەتر