مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک باڵیۆز و کۆنسوڵی وڵاتان لە چیای کۆڕەک بەربانگ دەکاتەوە

21-03-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چیای کۆڕەک پێشوازیی لە ژمارەیەک باڵیۆز و کۆنسووڵی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و خوانی بەربانگ پێکەوە دەخۆن. بڕیارە مەسرور بارزانی گوتارێک پێشکێش بکات.
 
لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، خوانی بەربانگ بۆ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی عێراق و باڵیۆزان و کۆنسووڵی وڵاتان ئامادەکراوە. یەکێک باڵیۆزانی وڵاتانی بیانی لە عێراق بۆ رووداو پشتڕاستیکردەوە ئەوان بۆ ئامادەکاری بۆ ئەو ئێوارەخوان و کۆبوونەوەیە لە دوێنێ چوارشەممەوە بەشێکیان گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان و بەشداریی سەری ساڵی نوێی کوردیشیان لە ئاکرێ کرد.
 
ئەو باڵیۆزە گوتیشی: "بەشێک لە باڵیۆزەکان بەرەو چیای کۆڕەک بەمەبەستی بەشداریکردن لەو کۆبوونەوە و ئێوارەخوانە بەڕێکەوتوون."
 
هەرچەندە پێشتر سەرچاوەیەک لە نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانییەوە بە رووداوی راگەیاند، کە سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە کۆبوونەوەکە بەشدار دەبێت و دواتر لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان دەبێت. بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سوودانی سەردانی هەولێری نەکردووە.
 
ماوەی زیاتر لە حەوت مانگ دەبێت هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنیێتی جێبەجێکردنی بڕگە و مادەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق تایبەت بە ساڵی 2023ەوە، ناکۆکن، بەتایبەت بەهۆی پێنەدانی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کە بەپێی ئەو یاسایە زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارە، ئەوەش وایکردووە ماوەی زیاتر لە 50 رۆژ  بەسەر دابەشکردنی دوایین مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان تێپەڕێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."