کەشناسی: لە دووەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

21-03-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن نەورۆز کەشناسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی (چوارشەممە، 22-3-2023، دووەم رۆژی جەژنی نەورۆز) ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بەڵام پلەی گەرما بەراورد بەمڕۆ، دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە. 
 
بەپێ پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە گەیاندن کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان، نمەباران دەبارێت. 
 
لەبارەی پلەی گەرماش کەشناسی دەڵێت، بەراورد بەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی بەگشتی کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت، هەندێک نمەباران دەبێت، بەڵام ئەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێت، ئەگینا بەگشتی کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.
 
بە گوێرەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، کە یەکەم رۆژی نەورۆزە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە هەندێ ناوچە نیمچەهەور دەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆدا نمەباران دەستپێدەکات و هەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان.
 
بەپێی ئەو دیمەنانەش، کە ئەمڕۆ بۆ دیجیتاڵ میدیای رووداو نێردراون، لە حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی چوارشەممە:
 
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16پلەى سیلیزى
دهۆک:17پلەى سیلیزى
کەرکووک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17پلەى سیلیزى
سۆران: 14پلەى سیلیزى
گەرمیان: 22 پلەى سیلیزى

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن لە هەواڵی ئەکرەم ساڵحی پرسی

نێچیرڤان بارزانی: بەدواداچوون بۆ کەیسی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح بکرێت

نێچيرڤان بارزانى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، هه‌واڵى ئه‌كره‌م ساڵحى پرسى، كه‌ دوێنێ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆيدا له‌ كه‌لار له‌ هه‌وڵێكى تيرۆركردن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبيله‌كه‌ى، رزگار بوو.