لە زاخۆ گولـلە هاوەنێک و لە ئاکرێ مینێک هەڵگیرانەوە


رووداو دیجیتاڵ 

لە نزیک گوندی بەرزێڕی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گولـلە هاوەنێک دۆزرایەوە. لە سنووری شارۆچکەی دینارتەش لە قەزای ئاکرێ مینێک دۆزرایەوە. لایەنە پەیوەندیدارەکان هەردوو تەقەمەنییەکەیان لەنێوبرد.
 
رۆژی سێشەممە 21ـی ئاداری 2023، ئەڤیندار زاخۆیی، گوتەبیژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی گولـلە هاوەنێک و دوای گەیشتینی تیمەکانیان بە شوێنەکە پووچەڵیان کردووەتەوە.
 
هەر ئەمڕۆ، لە نزیک چیای پیرس لە سنووری شارۆچکەی دینارتە لە پارێزگای دهۆک مینێک دۆزرایەوە. سەربەست سەبری، بەرێوەبەری شارۆچکەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مینێکی "کۆن" بینراوە و ئەمشەو تیمێکی ئەندازیاریی سەربازیی لەنێویان بردووە.
 
هەردوو رووداوەکە لە سنووری پارێزگای دهۆک بوون. تاوەکو ئێستا روون نەکراوەتەوە کە گولـلە هاوانەکە و مینەکە بە چی هۆکارێک لەو ناوچانە بوون و لەلایەن کێوە دانراون.