ماستەر پلانی نوێی کەرکووک؛ هەزاران دۆنم زەویی جووتیارانی کورد لە خاوەنەکانیان وەردەگیرێنەوە

22-03-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
گردبوونەوەی ژمارەیەک جووتیاری کورد لە کەرکووک. وێنە: رووداو
گردبوونەوەی ژمارەیەک جووتیاری کورد لە کەرکووک. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - کەرکووک

ئەفسەرێک و ژمارەیەک سەرباز چوونە سەر جووتیاران لە تۆپزاوا و پێیان گوتن، "نزیکە 5000 دۆنم زەوی بە ناوی وەزارەتی بەرگرییەوەیە و دەبێت جێیبهێڵن." سوپا لەو ناوچەیە بەرۆکی جووتیاران بەرنادەن و ماوە ماوە بە بیانووی جیاجیا بەربەستیان بۆ دروست دەکەن.
 
سامی کە نوێنەرایەتیی جووتیارانی کورد و تورکمانە لە سنوورەکە، دەڵێت، "تەنیا سوپا نا، ئێستا ئیدارەی خۆجێیی کەرکووکیش لە هەوڵدان زەوییەکانیان بخەنە نێو ماستەر پلانەوە و مامەڵەی پێوە بکەن، بۆئەوەی وەکو زەویی نیشتەجێبوون دابەشی بکەن."
 
سامی غەفوور، نوێنەری جووتیارانی تۆپزاوا دەڵێت، "سێ لایەن لەسەر ئەم زەوییانەمان ململانێ دەکەن، ئەو عەرەبانەی لە سەردەمی رژێمی پێشوو گرێبەستیان بۆ کرابوو؛ وەزارەتی بەرگری، کە ئەوانیش دەڵێن، بەشێکی زۆری زەوییەکان لە سەردەمی پێشوو بەناوی ئێمەوە کراوە، هەروەها لایەنی سێیەم کە شارەوانی و ئیدارەی خۆجێییە و دەڵێن: بەناوی ئێمەوە کراوە."
 
جووتیاران کە لە سەردەمی دەسەڵاتی سەدام لە زەوییەکانیان بێبەش کرابوون، گومان دەکەن پیلانگێڕییەکی نوێ و هاوشێوەی تەعریب لە دژیان هەبێت.
 
فەرەیدوون ناسیح، جووتیاری گوندی تۆپزاوا دەڵێت، "ئەم کێشەیە بە پەرلەمانتارەکان و حیزبەکان چارەسەر دەکرێت، چونکە مادەیەکمان هەیە ناوی مادەی 140ـە."
 
جووتیارێکی گوندی تۆپزاوا ئاماژە بەوە دەکات، "ئەگەر بێتو پارتی و یەکێتی و حکومەتی خۆمان دەستوەردان نەکەن، ئەم زەوییانە دەڕوات."
 
پرۆژەیەکی ئاودێری، کە لە ساڵی 2002 لەلایەن کۆمپانیایەکی فەرەنسی کاری تێدا کرا، بەڵام تەواو نەکرا و راگیرا. پرۆژەکە ئاماژەیەکە بۆ بەپیتیی زەوی و زارەکان، بە پانتایی هەموو زەویی ئەو ناوچەیە لەو جۆرە پرۆژە ئاودێرییەی تێدایە.
 
شارەوانیی کەرکووک ماستەر پلانی نوێی شارەکەی ئامادە کردووە، بەڕێوەبەری شارەوانی دەڵێت، "هێشتا پرۆژەکە پەسند نەکراوە و تاوەکو پەسند نەکرێت، هیچ کارێک ناکرێت."
 
فەرەیدوون زەنگەنە، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکووک رایگەیاند، "پەسند نەکرێت، ئێمە ناتوانین بە فەرمی ئیشی لەسەر بکەین، رەچاوی ئەوە دەکەین لە فەرمانگەکانی دیکەی پەیوەندیدار نووسراومان بۆ بکەن، بەپێی نووسراوەکان هەڵسوکەوت دەکەین."
 
بەپێی ماستەر پلانی نوێی کەرکووک، زیاتر لە 12 هەزار دۆنم زەوی، کە هی کورد و تورکمانن، دەچێتە چوارچێوەی شارەوە و مافی خاوەندارێتی لە خاوەنەکانیان وەردەگیرێتەوە.
 
جووتیاری کورد و تورکمان بە گومانن لەو هەنگاوە، چونکە لەنزیک ئەوان گوند و ناوچەی عەرەبی هەن و لە ماستەر پلانەکە دەرکراون، کەچی تۆپزاوا و ترکلان تەنیا ناوچەی کوردی و تورکمانین لە خوارووی شارەکە کۆتاییان پێدەهێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی شاری دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

8 کریستیان لەسەر کورسییەکەى کۆتاى دهۆک لە پەرلەمانی کوردستان رکابەری دەکەن

8 بەربژێرى کریستیان بۆ رکابەرى لەسەر تاکە کورسییەکەی کۆتاى ئەو پێکهاتەیە لە دهۆک ناوى خۆیان تۆمار کردووە. 6 بەربژێرى دیکە لەو پارێزگایە وەکو سەربەخۆ بۆ کورسیى گشتیى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ناویان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە.