لە کۆبانێ بە ئاهەنگ و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان جەژنی نەورۆز پیرۆز کرا


رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، لە ئاهەنگێکی فراواندا کە ئاڵای کوردستانی تێدا بەرزکرایەوە جەژنی نەورۆز پیرۆز کرا.
 
رۆژی سێشەممە 21ـی ئاداری 2023، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا - ئەنەکەسە ئاهەنگێکی لە کۆبانێ رێکخست. 
 
لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانی بەشداربوون و چەندین بەرهەمی هونەری پێشکێشکران؛ هاونیشتمانییان بە جۆش و خرۆشەوە جەژنەکەیان پیرۆز کرد و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە. 
 
هەر ئەمڕۆ لە کۆبانێ، بە دەستپێشخەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ئاهەنگێک بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز بەڕێوەچوو، لە ئاهەنگەکەکەدا ئاڵاکانی خۆسەر بەرزکرابوونەوە و چەندین بەرهەمی هونەریش پێشکێشی هاونیشتمانیان کران.
 
لە قامشلۆ و چەندین شاری دیکەی رۆژئاوای کوردستانیش بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ گێڕدران. 
 
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی بوو؛ بەو بۆنەیەوە لە کوردستان ئاهەنگ و چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.