یەکەم و دووەم رۆژی جەژنی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان باران دەبارێت

21-03-2023
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن بارانبارین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگاکانی کەشناسی لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشبینی دەکەن، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچەکان باران ببارێت، لە هەندێک شوێنیشدا بە تایبەتی لە پارێزگای ورمێ، بەفر ببارێت.
 
کەشناسی پارێزگای سنە، پێشبینی دەکات ئەمڕۆ (سێشەممە، 21-3-2023 یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز) ئاسمان هەور بێت و باران ببارێت، پلەی گەرماش نزیکەی 8 پلەی سیلیزی بێت، رۆژی چوارشەممەش هەر وەک ئەمڕۆ پێشبینی بارانبارین دەکرێت و پلەکانی گەرما نزیکەی 7 پلە دەبن.
 
کەشناسیی پارێزگای کرماشان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەی باران ببارێت و پلەی گەرما لەنێوان 11 بۆ 12 پلەی سلیزیدا بێت.
 
لە پارێزگای ورمێ، هەوا ساردتر دەبێت و کەشناسیی پێشبینیی دەکات ئەمڕۆ بەفر و باران ببارێت، بەڵام بۆ رۆژی چوارشەممە، بۆ زۆربەی ناوچەکانی پێشبینی بارینی بەفر دەکات.
 
بۆ پارێزگای ئیلام، کەشناسی پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ و رۆژی چوارشەممە باران ببارێت و پلەی گەرما لە نێوان 9 بۆ 11 پلەدا دەبێت.
 
لە پارێزگای لوڕستانیش پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکاندا باران ببارێت و بەرزترین پلەکانی گەرما ئەمڕۆ دەگاتە 9 پلەی سلیزی و رۆژی چوارشەممەش 8 پلە دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو.

دوای پێنج کاژێر لە دەستگیرکردنیان تیمەکەی رووداو لە مەخموور ئازادکران

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو لە کاتی رووماڵ دا و لە بازگەی مەخموور، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق دەستگیرکران.