کوردستان

کڕیارەکە ویستوویەتی پێش کڕینی چۆکلێت، دانەیەک تاقیبکاتەوە، بەڵام بووەتە شەڕ و رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
لە کرماشان کڕیارێک و خاوەن دووکانێک لەسەر خواردنی یەک دانە چۆکلێت لێیان دەبێتە شەڕ و کڕیارەکە بە چەقۆ لە خاوەن دووکانەکە دەدات و دەیکوژێت.
بە گوتەی پەرویز نەزەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان، رۆژی یەکشەممە 20-03-2022 گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان چووەتە دووکانێکی چەرەزات لە شەقامی چەرەزات فرۆشەکانی شارەکە و پێش ئەوەی شتێک بکڕێت بۆ تاقیکردنەوە چۆکلێتێکی خواردووە و خاوەن دووکانەکەش ئەوەی پێناخۆش بووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان دەڵێت، دواتر لەنێوان کڕیارەکە و خاوەن دووکانەکەدا شەڕە قسە دروستبووە و کڕیارەکە چەقۆیەکی دەرهێناوە و لە دووکاندارە تەمەن 24 ساڵانەکەی داوە و برینداری کردووە.
دوای ئەو رووداوە، بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
بکوژەکە دوای ئەوەی چەقۆی لە دووکاندارەکە داوە، لەو شوێنە رایکردووە، بەڵام بە گوتەی پۆلیسی کرماشان، دوای هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنی دادوەری، شوێنەکەی دەستنیشان کراوە و دەستبەسەریان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ