فڕۆکەکانی تورکیا گوندێکی ئاکرێ بۆردوومان دەکەن

21-03-2021
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن ئاکرێ بۆردوومانی تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
قائیمقامی قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی سنووری ئاکرێیان بۆردوومانکردووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
 
مازن محەممەد، قائیمقامی قەزای ئاکرێ رایگەیاند:  کاژێر 11:00ی شەوی 20-3-2021، فڕۆکەکانی تورکیا  گوندێکی  سنووری ئاکرێیان بۆردوومان کردووە، بەوهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە، دوو تەویلەی ئاژەڵ سووتاون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە."
 
مازن محەممەد، باسی لەوەکرد، ئاگرەکە لە گوندی کۆسینە و لەسەر رێگای گوندی باکرمان کەوتووەتەوە، تیمەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و بەهاوبەشی لەگەڵ گوندنشینان ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.
 
فڕۆکەکانی تورکیا بە پاساوی بوونی چەکدارانی پەکەکە زۆرجار سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکەن، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا چەندین سڤیل بوونەتە قوربانی و رووبەرێکی زۆر لە پاوان و دارستانەکانی کوردستان سووتاون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رێنوێنییەکانی خوێندنی دیپلۆم، ماستەر و دکتۆرا؛ ئەم کەسانە بە خۆڕایی دەخوێنن

بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی، زمانی ئینگلیزی و تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆس بۆ پێشکێشکردن مەرج نییە، واتە هەر خوازیارێک تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆسی لە 50٪ بەسەرەوە بێت مافی پێشکێشکردنی دەبێت، بەڵام بۆ خوێندنی ماستەر، مەرجە خوازیار تێکڕای نمرەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە 60٪ کەمتر نەبێت و مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی هەبێت، جگە لە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان.